لە بەردەوامیی چالاکییەکانی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، نۆیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ئاراسی کچان ئەنجامدرا. ئەم چالاکییە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە خولەکەدا، سەرنج خرایە سەر بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و زیادکردنی تێگەیشتنیان لە بابەت و کێشە یاسایی و کۆمەڵایەتییە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە.