بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولێكی تری ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی تیشکی کچان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر April 15, 2024 28 views

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، سێیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی تیشکی کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد.

ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و زیادکردنی تێگەیشتنیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا. هەروەها، چالاکی و خولە هۆشیارییە هاوشێوەکان لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.


گەلەری

ڕاپۆرت