دەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی لاڤانی کچان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و ئاگادارکردنەوەی قوتابیان لە لایەنە یاساییەكانی هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»و لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ماوەی خولەکەدا، چەندین بابەتی یاسایی و کۆمەڵایەتی پەیوەندیدار بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و گفتوگۆ لەسەر گرنگی هۆشیاریی یاسایی و ڕۆڵی قوتابیان لە تێگەیشتن لە کێشەکانی ئەم پرسە کرا. لە هەمان چوارچێوەدا، بەردەوامبوونی ئەم جۆرە چالاکییە هۆشیارییە لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.