بە مەبەستی بەهێزکردنی هۆشیاریی یاسایی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری قوتابیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە، هەشتەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی دواڕۆژی کوڕان بەڕێوەچوو.
ئەم خولە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid جێبەجێ دەکرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا.
لە ماوەی خولەکەدا، بابەتە یاساییە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و گفتوگۆ لەسەر گرنگی هۆشیاریی یاسایی قوتابیان لە تێگەیشتن لە ئاریشە یاسایی و كۆمەڵایەتیەكانی ئەم پرسە کرا.