بۆ بەهێزکردنی هۆشیاریی یاسایی و بەرزکردنەوەی تێگەیشتنی قوتابیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە، یازدەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ساباتی کچان بەڕێوەچوو.
ئەم خولە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا.
لە ناوەڕۆکی خولەکەدا، بابەتە یاسایی و کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان سەبارەت بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و گرنگی هۆشیاریی یاسایی و تێگەیشتنی دروستی قوتابیان لە کاریگەرییەکانی ئەم پرسە تاوتوێ کران. ئەم چالاکییەش بەشێکە لە زنجیرەی خول و چالاکییە هۆشیارییەکانی پرۆژەکە کە لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.