لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی حەسارۆکی کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەچوو.
ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و ئاگادارکردنەوەیان لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە بەڕێوەچوو.