بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی حەوتەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ژینی کچان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر April 21, 2024 73 views

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، حەوتەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ژینی کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد.

ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و زیادکردنی تێگەیشتنیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا. هەروەها، چالاکی و خولە هۆشیارییە هاوشێوەکان لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.


گەلەری

ڕاپۆرت