بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولێکی تری ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی بێری کچان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر April 17, 2024 25 views

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی بێری کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد.

ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و زیادکردنی تێگەیشتنیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا. هەروەها، چالاکی و خولە هۆشیارییە هاوشێوەکان لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.


گەلەری

ڕاپۆرت