لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، و بە ئامادەبوونی دیمەن ئۆرمزیار، نوێنەری UNFPA، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ بەڕێوەبەران و یاریدهدهرانی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی دواناوهندی و ئامادەیی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەبرد.
خولەکە بە ناونیشانی «خولی ڕاهێنانی یاسایی بۆ بەهێزکردنی زانیارییە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی بەڕێوەبەران و یاریدهدهرانی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی دواناوهندی و ئامادەیی لە سنووری پارێزگای هەولێر، دەربارەی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە» ئەنجامدرا. كە ڕۆڵێکی گرنگ و ڕاستەوخۆیان لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیان و دایک و باوکانیان لەسەر مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە هەیە.
لە ماوەی دوو ڕۆژی خولەکەدا، پەیڕەو ئەنوەر و م. یوسف عوسمان وەک ڕاهێنەر، بابەتە پەیوەندیدارە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانیان پێشکەش کرد و بەشداربووان لە گفتوگۆ و کارلێکی بەرهەمدار بەشدار بوون.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بەسەر هەموو بەشداربووان دابەش کرا.