ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) وۆرکشۆپێکی پشتڕاستکردنەوەی بۆ پێداچوونەوە بە خاڵەکانی ڕاپۆرتی هاوتەریبی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی (UNCAC)، لەسەر بڕگەی ٢ (ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن) و بڕگەی ٥ (گەڕاندنەوەی سەرمایە)، لە ڕێکەوتی ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ لە هۆتێلی ڤان ڕۆیاڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
لە وۆرکشۆپەکەدا گروپی جۆراوجۆر لە بڕیاردەران و نوێنەرانی کەرتە پەیوەندیدارە حکومییەکان بەشدارییان کرد، لەگەڵ ئەکادیمی و شارەزایانی یاسایی، نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، نوێنەری UNAMI، نوێنەرانی سەندیکای پارێزەرانی هەرێم، ئەندامانی ئەنجومەنەکانی پارێزگا، ڕۆژنامەنووسان و شارەزایانی بوارە جۆراوجۆرە پەیوەندیدارەکان.
لە ماوەی وۆرکشۆپەکەدا، تیشک خرایە سەر پێداچوونەوە بە خاڵەکانی ڕاپۆرتی UNCAC و تاوتوێکردنی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن و گەڕاندنەوەی سەرمایە. هەروەها، ڕاسپاردەکانیش خرانەڕوو کە لەسەر بنەمای بارودۆخی یاسایی و دەستووری حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و هەرێمی کوردستان داڕێژرابوون.
لە کۆتاییدا، سەرنج و تێبینییەکانی بەشداربووان کۆکرانەوە و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندی و هاوکاری کرا، بۆ باشترکردنی ڕاپۆرتەکە و زیادکردنی ڕاسپاردە و زانیاریی زیاتر لە کاتی پێویستدا.
ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی پشتڕاستکردنەوە بۆ پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی هاوتەریبی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی UNCAC
هەولێر
January 18, 2025
50 views