بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەڕێوەچوونی خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژە سەبارەت بە داکۆکیکردن لە پرسەکانی ئافرەتان

هەولێر January 13, 2025 – January 14, 2025 2 views
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «پاڵپشتیکردنی بەشداریی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەت (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF)، لە ڕۆژانی ١٣–١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە ژێر ناونیشانی «داکۆکیکردن لە پرسەکانی ئافرەتان» بەڕێوەبرد.
خولەکە بۆ ژمارەیەک لە چالاکوان و سیاسەتمەدارانی ئافرەت تەرخان کرابوو، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانیان لە بواری داکۆکیکردن و پەرەپێدانی زانیاری و لێهاتووییان لە بەکارهێنانی تەکنیک و شێوازە کاریگەرەکانی داکۆکیکردن بۆ پاراستن و پشتیوانیکردن لە مافەکانی ئافرەتان.
لە ماوەی ڕاهێنانەکەدا، بابەتەکانی پەیوەندیدار بە جۆرەکانی داکۆکیکردن، ستراتیژی و تەکنیکە سەرەکییەکانی، هەروەها گرنگترین ئەو پرسە نیشتمانی و نێودەوڵەتییانەی کە پێویستیان بە هەوڵی داکۆکیکردن هەیە، تاوتوێ کران. هەروەها جەخت لەسەر گرنگی بەکارهێنانی ئامرازەکانی داکۆکیکردن بۆ بەهێزکردنی دەنگ و بەشداریی کاریگەری ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان کرایەوە.
ئەم خولە بەشێک بوو لە چالاکییەکانی پڕۆژەی «ژنان و ئاشتی» و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بۆ توانابەخشین بە ئافرەتان و پشتیوانیکردن لە بەشداریی کاریگەرییان لە ژیانی گشتی و پرۆسەکانی بڕیاردان جێبەجێ کرا.

گەلەری

ڕاپۆرت