لە چوارچێوەی پرۆژەی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە، لە ڕێکەوتی ٩–١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، خولێکی دوو ڕۆژەی ڕاهێنانی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.
خولەکە بە ناونیشانی «ڕاهێنانی یاسایی بۆ بەهێزکردنی زانیارییە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لە سلێمانی لەسەر کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە» ئەنجامدرا. لە ماوەی خولەکەدا، گرنگی و ڕۆڵی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیانی قوتابخانەکان و بەرزکردنەوەی زانیارییان دەربارەی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە جەختی لێکرایەوە.
خولەکە لەلایەن دوو ڕاهێنەری شارەزا، د. ئاسۆس نامق و د. بەختیار کەمال تاڵەبانی، بەڕێوەچوو. لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بە بەشداربووان بەخشرا.