بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژە دەربارەی ئامادەکردنی گوتاری سیاسی کاریگەر بۆ ئافرەتان

هەولێر January 20, 2025 – January 21, 2025 43 views
ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی(IOL) ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژەی لەسەر «ئامادەکردنی گوتاری سیاسی کاریگەر بۆ ئافرەتان» لە ڕۆژانی ٢٠–٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە پرۆژەی “پاڵپشتیکردنی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان.“
ڕاهێنانەکە تێگەیشتنێکی قووڵی بۆ بەشداربووان دابین کرد، بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای چالاکوانان و سیاسەتمەدارانی ئافرەت لە بوارەکانی ئامادەکردنی گوتار، تەکنیکەکانی گوتاردان، ڕێکخستنی دەنگ و بەکارهێنانی زمانی جەستە لە کاتی گوتارداندا. ئەم دەستپێشخەرییەش ئامانجی بەهێزکردنی دەنگ و بەشداریی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردانە.
ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەی ژنان و ئاشتی، کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF) جێبەجێ کراوە.

گەلەری

ڕاپۆرت