بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەڕێوەبردنی خولی ڕاهێنان لەسەر داکۆکیکردن لە پرسەکانی ئافرەتان

سلێمانی January 27, 2025 – January 28, 2025 3 views
لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد، بە ناونیشانی «داکۆکیکردن لە پرسەکانی ئافرەتان.» ئەم خولە لە چوارچێوەی پرۆژەی «پاڵپشتیکردنی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان» ئەنجام درا، بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای چالاکوانان و سیاسەتمەدارانی ئافرەت لە بواری داکۆکیکردن و بەکارهێنانی ستراتیژی و تەکنیکە کاریگەرەکانی.
لە ماوەی خولەکەدا، بەشداربووان تێگەیشتنێکی قووڵیان لە جۆر و ستراتیژییەکانی داکۆکیکردن بەدەستهێنا، هەروەها چەندین پرس و بابەتی گرنگی جیهانی و ناوخۆیی تاوتوێ کران کە پێویستیان بە داکۆکیکردن و هەڵوێستی کاریگەری هەیە. بەشێک لە ڕاهێنانەکەش تەرخان کرابوو بۆ پەرەپێدانی توانای بەشداربووان لە دیاریکردنی ئامانج، دانانی ستراتیژی و بەکارهێنانی شێوازی گونجاو بۆ گەیاندنی دەنگ و داواکارییەکانیان.
ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە پڕۆژەی «ژنان و ئاشتی»، کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەت (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF) جێبەجێ دەکرێت. ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردنی بەشداری و دەنگی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان.

گەلەری

ڕاپۆرت