بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

چالاکییەکان

کارگە، بەرنامەی جێبەجێ، کەمپینی خوێندەواری یاسایی و دەستپێشخەرییەکانی پەرەسەندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

پڕۆژە
  • No matches
دیداری بەڕێوەبەری دیسکی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

دیداری بەڕێوەبەری دیسکی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

لە ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ستێڤ بیتنەر، بەڕێوەبەری دیسکی عێراق لە نووسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیکی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ پێشەوا حوسامەدین لە ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی و فەرمان ڕەشید لە ڕێکخراوی STOP دیداری کرد. لە ماوەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر هەوڵ و چالاکییە گرنگەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەپێدانی سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان کرا.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Nov 2022
دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ ڕێکخراوی STOP

دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ ڕێکخراوی STOP

لە ئێوارەی ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، دانیشتنێکی تایبەت لەنێوان ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی و ڕێکخراوی STOP بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا، د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، و پێشەوا حسام‌الدین، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، بەشدارییان کرد و لەلایەن ئاری محەممەد و فەرمان ڕەشاد، نوێنەرانی ڕێکخراوی STOP، بە گرمی پێشوازییان لێکرا. دانیشتنەکە لە کەشێکی پڕبەرهەم و گفتوگۆیەکی ژیرانە بەڕێوەچوو، و لە ماوەی دیدارەکەدا چەندین بیرۆکە و پێشنیار بۆ پڕۆژە و هاوکارییە داهاتووەکان خرانەڕوو و تاوتوێ کران.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Oct 2022
بەڕێوەچوونی ڕۆژی دووەمی دیداری یاسایی لە هەولێر بە بەشداری نوێنەرانی دامەزراوە یاساییە ناحکومییەکان و لاوان و ئافرەتان

بەڕێوەچوونی ڕۆژی دووەمی دیداری یاسایی لە هەولێر بە بەشداری نوێنەرانی دامەزراوە یاساییە ناحکومییەکان و لاوان و ئافرەتان

لە ڕێکەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢٢، ڕۆژی دووەمی دیداری یاسایی بەڕێوەچوو. تیایدا، نوێنەرانی دامەزراوە یاساییە ناحکومییەکان کە لە ڕۆژی یەکەمی دیدارەکەدا ئامادە بوون، لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی لاوان و ئافرەتان بەشدارییان کرد، بە مەبەستی دروستکردنی دیالۆگێکی هاوبەش و بەشداریکردن لە نێوان هەردوو لایەن. نوێنەرانی ئەو ڕێکخراوانەی لە ڕۆژی دووەمی دیدارەکەدا بەشدارییان کرد، بریتی بوون لە: • ڕێکخراوی ئێما • ڕێکخراوی ئەلەند بۆ دیموکراتیکردنی گەنجان • ڕێکخراوی PAO • تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە ئافرەتان • ڕێکخراوی STOP • ڕێکخراوی خۆشەویستی و ئاشتی • ڕێکخراوی گەنجانی باشوور • دامەزراوەی هێڵی مرۆیی • فۆڕومی ڕۆژنامەنووسانی ژنی عێراقی • ڕێکخراوی ئاسوودە ئەم ڕێکخراوانە بە گرووپێک لە ئافرەتان و لاوانی پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەکانەوە بەشدارییان کرد، لەگەڵ ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى هه‌رێمى كوردستان. ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی ڕۆژی دووەم تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین ئاڵنگاری و ئەو بەربەستانەی کە توێژی گەنجان و ئافرەتان لە ڕێگەی گەیشتن بە ناوەندەکانی دروستکردنی بڕیاردا ڕووبەڕوویان دەبنەوە، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەر و ڕێگاکانی لابردنی ئەو بەربەستانەی وەک لایەنگیریی سیاسی، تەمەن، ڕەگەز و هەندێک بەربەستی دیکە. گفتوگۆکە لەنێوان نوێنەرانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئاماژەپێکراو و نوێنەرانی گەنجان و ئافرەتاندا، لە ئاستێکی باڵا لە به‌شێوه‌یه‌كى ڕوون و شەفافییەت بەڕێوەچوو، و ڕۆژی دووەمی دیدارە یاساییەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Oct 2022
ئەنجامدانی دیدارێکی یاسایی لە ئاستی عێراق لە هەولێر
بەهێزکردنی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

ئەنجامدانی دیدارێکی یاسایی لە ئاستی عێراق لە هەولێر

ڕۆژی هەینی، بەرواری ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی (IOL)، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، دیدارێکی یاسایی لە ئاستی عێراق لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. شایانی باسە کە ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی بۆ یەکەم جار بە سەرکەوتوویی توانی نوێنەرانی سەندیکا و یەکێتییە پیشەییە تایبەتمەندەکان بە بواری یاسا، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی یاسایی، لە دیدارێکی یاسایی لە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، کۆبکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی سەروەری یاسا. لە چوارچێوەی دیدارەکەدا، چەندین پەڕەی یاسایی لەلایەن نوێنەرانی ئەم لایەنە ناحکومییە و دامەزراوە پەیوەندیدارانەوە پێشکەش کرا: • سەندیکای پارێزەرانی عێراق • سەندیکای پارێزەرانی کوردستان • یەکێتیی مافپەروەرانی عێراق • یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان • کۆمەڵەی لێکۆڵەرانی دادوەری عێراق • یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان • سەنتەری توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد • پەیمانگای پەرەپێدانی یاسایی هەرێم هەروەها، ژمارەیەک لە کەسایەتییە یاساییە گرنگەکان بەشدارییان لە دیدارەکە کرد، لەوانە: • دادوەری خانەنشین سالم روضان الموسوي • د. محمود عزو • د. ئەحمەد میران • د. دڵیر سابر خوشناو ئەم دیدارە یاساییە یەکێکە لە چالاکییەکانی پرۆژەی نوراد (NORAD)، کە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) و لەلایەن ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی (IOL) جێبەجێ دەکرێت، بە ئامانجی بەهێزکردن و چەسپاندنی سەروەری یاسا، کارکردن لەسەر چاکسازیی یاسایی و دادوەری، و هەروەها پێویستیی دروستکردنی ستراتیژییەک بۆ چەسپاندن و بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Oct 2022
ڕێکخراوی لێکۆڵەر کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی توێژینەوەیەک لەسەر یاسا و دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەڕێوە دەبات
ناوی پڕۆژە: یاسا و دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا لە هەرێمی کوردستانی عێراق (لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری)

ڕێکخراوی لێکۆڵەر کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی توێژینەوەیەک لەسەر یاسا و دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەڕێوە دەبات

لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە چوارچێوەی پرۆژەی «نەهێشتنی گەندەڵی بۆ گەڕاندنەوەی متمانە لە عێراق»، کە بە پاڵپشتی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) جێبەجێ دەکرێت، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) لە دوا هەنگاوی پرۆژەکەدا کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی توێژینەوەی «یاسا و دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان–عێراق؛ توێژینەوەیەکی شیکاری» لە هۆتێلی ڤان ڕۆیاڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. کۆنفرانسەکە بە بەشداری ٥٨ کەس لە نوێنەرانی دامەزراوە و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان بەڕێوەچوو، لەوانە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی، بریکاری وەزیری داد، نوێنەری UNDP، نوێنەری سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، نوێنەری سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، پەرلەمانتاران، دادوەران، ئەندامانی داواکاری گشتی، نوێنەری کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر، ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەبەرانی گشتیی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، مامۆستایانی زانکۆ، لێکۆڵەرانی دادوەری و دەسپاکی، پارێزەران، چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان. لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا، د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی، وتەیەکی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و مەترسییەکانی ئەم دیاردەیە. دواتر، بەڕێز حەسەن وەهاب، نوێنەری UNDP، وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕێکخراوەکان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرد و هەوڵ و چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر لەم بوارەدا بەرز نرخاند. پاشان، د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی، باسێکی لەسەر ڕۆڵی دەستەکە و ئەو ئاستەنگانە کرد کە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕووبەڕووی دەبنەوە. بە دوای ئەوەدا، بەڕێز ئاکۆ حەمەد ئەمین، نوێنەری سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، وتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. دواتر، بەڕێز ئازاد وەڵەدبەگی، بەڕێوەبەری پرۆژە، کورتەیەکی لەسەر پرۆژەکە و شێوازی جێبەجێکردنی خستەڕوو. لە کۆتاییدا، د. محەممەد ڕێکانی، توێژەری پرۆژە، پوختەیەکی لەسەر توێژینەوەکە و گرنگترین دەرئەنجامەکانی پێشکەش کرد. پاشان توێژینەوەکە، کە بە شێوەی کتێب چاپ کرابوو، بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرا و جێی ڕەزامەندی و سەرنجی میوانان بوو. شایانی باسە کە ماوەی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە چوار مانگ بوو، کە لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد و لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ کۆتایی هات.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Oct 2022
خولی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە سلێمانی و کۆیە
کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە

خولی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە سلێمانی و کۆیە

لە ڕۆژانی هەینی و شەممە، ٢١ و ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، خولی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە شاری سلێمانی و کۆیە بەڕێوەچوو. بەپێی ئەو داتایە فەرمییەی کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١,٤٩٨ حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمار کراوە کە بریتی بوون لەو ژنانەی تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵ بووە. لە ساڵی ٢٠٢١دا، ئەم ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ ٢,٥٩٤ حاڵەت، کە ڕێژەیەکی زۆر بەرزە. ئەم منداڵانە دوای جیابوونەوەکانیان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەبن. لە سۆنگای هەستکردن بە بەرپرسیارێتیمان، ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی بەرنامەی ئەورووپی هەرێمی بۆ گەشەپێدان و پاراستن (RDPP)، پرۆژەی «ڕێگری کردن لە هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق» جێبەجێ دەکات. ئەم چالاکییەش بەشێکە لە هەوڵەکانی ڕێکخراو بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی پێشوەختە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر منداڵان.

، عێراق، هەرێمی کوردستان، پارێزگای هەولێر، کۆیە / عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی Oct 2022 – Oct 2022
ئەنجامدانی شەشەمین و حەوتەمین خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە دهۆک و زاخۆ
کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە

ئەنجامدانی شەشەمین و حەوتەمین خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە دهۆک و زاخۆ

بە مەبەستی ڕێگری‌کردن لە هاوسەرگیریی پێشوەختە و لە چوارچێوەی پرۆژەی «ڕێگری‌کردن لە هاوسەرگیریی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە هەرێمی کوردستان»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی بەرنامەی ئەورووپیی هەرێمی بۆ گەشەپێدان و پاراستن (RDPP) جێبەجێ دەکرێت، شەشەمین و حەوتەمین خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ زیاتر لە ٥٠ مامۆستای ئایینی ئیسلامی لە شاری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەچوون. ئەم دوو خولە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی ئەوقافی دهۆک و زاخۆ، هەروەها بەرپرسانی دهۆک و زاخۆی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەچوون. لە سەرەتای خولەکاندا، ئاودێر ئەنوەر کەریم، بەڕێوەبەری پرۆژە، وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و کورتەیەکی لەسەر ئامانج و ناوەڕۆکی پرۆژەکە و هەروەها ئەو ١٠ خولی هۆشیاریی یاساییەی کە بۆ مامۆستایانی ئایینی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبرێن، خستەڕوو. هەروەها، تیشک خرایە سەر کاریگەریی ئەم خولە هۆشیارییە یاساییانە لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی یاساییی مامۆستایانی ئایینی و ڕۆڵی ئەوان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و بەشداری‌کردن لە کەمکردنەوەی ڕێژەی هاوسەرگیریی منداڵان لە هەرێمی کوردستان.

عێراق، هەرێمی کوردستان، دهۆک، زاخۆ Oct 2022
ڕێکخراوی لێکۆڵەر خولێکی سێ ڕۆژەی ڕاهێنانی پەرەپێدانی پرۆپۆزەڵ بۆ ستافی ڕێکخراو بەڕێوە دەبات
ناوی پڕۆژە: یاسا و دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا لە هەرێمی کوردستانی عێراق (لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری)

ڕێکخراوی لێکۆڵەر خولێکی سێ ڕۆژەی ڕاهێنانی پەرەپێدانی پرۆپۆزەڵ بۆ ستافی ڕێکخراو بەڕێوە دەبات

بە پاڵپشتی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP)، و لە چوارچێوەی پرۆژەی «یاسا و دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە مەبەستی بنیاتنان و پەرەپێدانی تواناکانی ستافی ڕێکخراو، لە ڕۆژانی ٨–١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژەی لە ژێر ناونیشانی “ڕاهێنانی پەرەپێدانی پرۆپۆزەڵ“بەڕێوەبرد. خولەکە لەلایەن ڕاهێنەری شارەزا ڕێبوار ڕەزا پێشکەش کرا و ١٦ کەس لە ستاف و فەرمانبەرانی ڕێکخراو بەشدارییان تێدا کرد. لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداربوون بە ئامادەبووان بەخشرا.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Oct 2022 – Oct 2022
دانیشتنێک لەگەڵ ڕێکخراوی STOP بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتی گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

دانیشتنێک لەگەڵ ڕێکخراوی STOP بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتی گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

دانیشتنی شاندی نێوان ڕێكخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی لەگەڵ ڕێکخراوی STOP ، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆ و تاوتوێکردنی چەند بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە کار و چالاکییە ڕێکخراوەییەکان لە بوارى بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. لە ماوەی دانیشتنەکەدا، هەردوو لایەن گفتوگۆیان لەسەر چەند خاڵی گرنگی پەیوەندیدار بە هەماهەنگی و پەرەپێدانی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Oct 2022
بەشداری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لە دانیشتنێکی گرنگ سەبارەت بە ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
ناوی پڕۆژە: یاسا و دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا لە هەرێمی کوردستانی عێراق (لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری)

بەشداری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لە دانیشتنێکی گرنگ سەبارەت بە ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

لە بەیانیی ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، پارێزەری ڕاوێژکار پێشەوا حسام‌الدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، بەشداریی لە دانیشتنێکی گرنگ کرد کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) لە هۆتێلی دیڤان لە هەولێر ڕێکخرابوو. لە دانیشتنەکەدا، ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پشتیوانیکردن و بەشداری‌کردن لە جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژییە تاوتوێ کرا.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Oct 2022
ئەنجامدانی دانیشتنێکی ڕاوێژکاری بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی ئافرەتان و گەنجان لە پێگەکانی بڕیاردان
پاڵپشتیکردنی بەشداریی ژنان لە سەرکردایەتیکردن و بڕیارداندا

ئەنجامدانی دانیشتنێکی ڕاوێژکاری بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی ئافرەتان و گەنجان لە پێگەکانی بڕیاردان

لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەرەوپێشبردنی سەروەری یاسا و زیادکردنی بەشداریی ئافرەتان و گەنجان لە پێگەکانی بڕیاردان»، ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، لە ڕێکەوتی ٤/١٠/٢٠٢٢ دانیشتنێکی ڕاوێژکاری بۆ سەندیکا و یەکێتییەکان بەڕێوەبرد، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی ئافرەتان و گەنجان لە پێگەکانی بڕیاردان لەم دامەزراوانەدا. لە ماوەی دانیشتنەکەدا، جەخت لەسەر گرنگی بەشداریی کاریگەر و بەردەوامی ئافرەتان و گەنجان لە سەندیکا و یەکێتییەکان کرا، بە تایبەتی بەهۆی توانا بەرچاوەکانی ئەم دوو چینەی کۆمەڵگا، کە هێشتا بە شێوەیەکی تەواو و پێویست لە تواناکانیان سوود وەرنەگیراوە.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Oct 2022
بەشداری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو لە دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ وەفدێکی باڵای UNDP

بەشداری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو لە دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ وەفدێکی باڵای UNDP

لە ڕۆژی ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢، پارێزەری ڕاوێژکار پێشەوا حسام‌الدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا، لە هۆتێلی دیدەمان لە هەولێر، بەشداریی لە دانیشتنێکی تایبەت کرد لەگەڵ وەفدێکی باڵای بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP). تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی شێوازی دادگایی‌کردن و پڕۆسەی دادگایی‌کردن لە کەیسەکانی پەیوەندیدار بە گەندەڵی. دانیشتنەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیو بەردەوام بوو و لە کۆتاییدا، هەردوو لایەن لەسەر کۆمەڵێک ڕێکار و هەنگاوی هاوبەش ڕێککەوتن کە لە قۆناغی داهاتوودا بە هاوکاریی هەردوو لایەنەوە کاریان لەسەر دەکرێت.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Sep 2022
ڕاپۆرت