بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی دیدارێکی یاسایی لە ئاستی عێراق لە هەولێر

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر October 28, 2022 5 views
ڕۆژی هەینی، بەرواری ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی (IOL)، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، دیدارێکی یاسایی لە ئاستی عێراق لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
شایانی باسە کە ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی بۆ یەکەم جار بە سەرکەوتوویی توانی نوێنەرانی سەندیکا و یەکێتییە پیشەییە تایبەتمەندەکان بە بواری یاسا، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی یاسایی، لە دیدارێکی یاسایی لە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، کۆبکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی سەروەری یاسا.

لە چوارچێوەی دیدارەکەدا، چەندین پەڕەی یاسایی لەلایەن نوێنەرانی ئەم لایەنە ناحکومییە و دامەزراوە پەیوەندیدارانەوە پێشکەش کرا:

• سەندیکای پارێزەرانی عێراق
• سەندیکای پارێزەرانی کوردستان
• یەکێتیی مافپەروەرانی عێراق
• یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان
• کۆمەڵەی لێکۆڵەرانی دادوەری عێراق
• یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان
• سەنتەری توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد
• پەیمانگای پەرەپێدانی یاسایی هەرێم

هەروەها، ژمارەیەک لە کەسایەتییە یاساییە گرنگەکان بەشدارییان لە دیدارەکە کرد، لەوانە:
• دادوەری خانەنشین سالم روضان الموسوي
• د. محمود عزو
• د. ئەحمەد میران
• د. دڵیر سابر خوشناو

ئەم دیدارە یاساییە یەکێکە لە چالاکییەکانی پرۆژەی نوراد (NORAD)، کە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) و لەلایەن ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی (IOL) جێبەجێ دەکرێت، بە ئامانجی بەهێزکردن و چەسپاندنی سەروەری یاسا، کارکردن لەسەر چاکسازیی یاسایی و دادوەری، و هەروەها پێویستیی دروستکردنی ستراتیژییەک بۆ چەسپاندن و بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

گەلەری

ڕاپۆرت