بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی پێشوەختە و لە چوارچێوەی پرۆژەی «ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە هەرێمی کوردستان»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی بەرنامەی ئەورووپیی هەرێمی بۆ گەشەپێدان و پاراستن (RDPP) جێبەجێ دەکرێت، شەشەمین و حەوتەمین خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ زیاتر لە ٥٠ مامۆستای ئایینی ئیسلامی لە شاری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەچوون.
ئەم دوو خولە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی ئەوقافی دهۆک و زاخۆ، هەروەها بەرپرسانی دهۆک و زاخۆی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەچوون.
لە سەرەتای خولەکاندا، ئاودێر ئەنوەر کەریم، بەڕێوەبەری پرۆژە، وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و کورتەیەکی لەسەر ئامانج و ناوەڕۆکی پرۆژەکە و هەروەها ئەو ١٠ خولی هۆشیاریی یاساییەی کە بۆ مامۆستایانی ئایینی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبرێن، خستەڕوو.
هەروەها، تیشک خرایە سەر کاریگەریی ئەم خولە هۆشیارییە یاساییانە لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی یاساییی مامۆستایانی ئایینی و ڕۆڵی ئەوان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی ڕێژەی هاوسەرگیریی منداڵان لە هەرێمی کوردستان.
ئەنجامدانی شەشەمین و حەوتەمین خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە دهۆک و زاخۆ
عێراق، هەرێمی کوردستان، دهۆک، زاخۆ
October 11, 2022
80 views