بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی دانیشتنێکی ڕاوێژکاری بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی ئافرەتان و گەنجان لە پێگەکانی بڕیاردان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر October 4, 2022 43 views
لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەرەوپێشبردنی سەروەری یاسا و زیادکردنی بەشداریی ئافرەتان و گەنجان لە پێگەکانی بڕیاردان»، ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، لە ڕێکەوتی ٤/١٠/٢٠٢٢ دانیشتنێکی ڕاوێژکاری بۆ سەندیکا و یەکێتییەکان بەڕێوەبرد، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی ئافرەتان و گەنجان لە پێگەکانی بڕیاردان لەم دامەزراوانەدا.
لە ماوەی دانیشتنەکەدا، جەخت لەسەر گرنگی بەشداریی کاریگەر و بەردەوامی ئافرەتان و گەنجان لە سەندیکا و یەکێتییەکان کرا، بە تایبەتی بەهۆی توانا بەرچاوەکانی ئەم دوو چینەی کۆمەڵگا، کە هێشتا بە شێوەیەکی تەواو و پێویست لە تواناکانیان سوود وەرنەگیراوە.

گەلەری

ڕاپۆرت