بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەڕێوەچوونی ڕۆژی دووەمی دیداری یاسایی لە هەولێر بە بەشداری نوێنەرانی دامەزراوە یاساییە ناحکومییەکان و لاوان و ئافرەتان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر October 29, 2022 2 views
لە ڕێکەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢٢، ڕۆژی دووەمی دیداری یاسایی بەڕێوەچوو. تیایدا، نوێنەرانی دامەزراوە یاساییە ناحکومییەکان کە لە ڕۆژی یەکەمی دیدارەکەدا ئامادە بوون، لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی لاوان و ئافرەتان بەشدارییان کرد، بە مەبەستی دروستکردنی دیالۆگێکی هاوبەش و بەشداریکردن لە نێوان هەردوو لایەن.

نوێنەرانی ئەو ڕێکخراوانەی لە ڕۆژی دووەمی دیدارەکەدا بەشدارییان کرد، بریتی بوون لە:
• ڕێکخراوی ئێما
• ڕێکخراوی ئەلەند بۆ دیموکراتیکردنی گەنجان
• ڕێکخراوی PAO
• تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە ئافرەتان
• ڕێکخراوی STOP
• ڕێکخراوی خۆشەویستی و ئاشتی
• ڕێکخراوی گەنجانی باشوور
• دامەزراوەی هێڵی مرۆیی
• فۆڕومی ڕۆژنامەنووسانی ژنی عێراقی
• ڕێکخراوی ئاسوودە

ئەم ڕێکخراوانە بە گرووپێک لە ئافرەتان و لاوانی پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەکانەوە بەشدارییان کرد، لەگەڵ ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى هه‌رێمى كوردستان.

ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی ڕۆژی دووەم تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین ئاڵنگاری و ئەو بەربەستانەی کە توێژی گەنجان و ئافرەتان لە ڕێگەی گەیشتن بە ناوەندەکانی دروستکردنی بڕیاردا ڕووبەڕوویان دەبنەوە، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەر و ڕێگاکانی لابردنی ئەو بەربەستانەی وەک لایەنگیریی سیاسی، تەمەن، ڕەگەز و هەندێک بەربەستی دیکە.

گفتوگۆکە لەنێوان نوێنەرانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئاماژەپێکراو و نوێنەرانی گەنجان و ئافرەتاندا، لە ئاستێکی باڵا لە به‌شێوه‌یه‌كى ڕوون و شەفافییەت بەڕێوەچوو، و ڕۆژی دووەمی دیدارە یاساییەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

گەلەری

ڕاپۆرت