بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەشداری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لە دانیشتنێکی گرنگ سەبارەت بە ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر October 4, 2022 45 views
لە بەیانیی ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، پارێزەری ڕاوێژکار پێشەوا حسام‌الدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، بەشداریی لە دانیشتنێکی گرنگ کرد کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) لە هۆتێلی دیڤان لە هەولێر ڕێکخرابوو.
لە دانیشتنەکەدا، ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پشتیوانیکردن و بەشداری‌کردن لە جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژییە تاوتوێ کرا.

گەلەری

ڕاپۆرت