بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ڕێکخراوی لێکۆڵەر خولێکی سێ ڕۆژەی ڕاهێنانی پەرەپێدانی پرۆپۆزەڵ بۆ ستافی ڕێکخراو بەڕێوە دەبات

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر October 8, 2022 – October 10, 2022 3 views
بە پاڵپشتی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP)، و لە چوارچێوەی پرۆژەی «یاسا و دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە مەبەستی بنیاتنان و پەرەپێدانی تواناکانی ستافی ڕێکخراو، لە ڕۆژانی ٨–١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژەی لە ژێر ناونیشانی “ڕاهێنانی پەرەپێدانی پرۆپۆزەڵ“بەڕێوەبرد.
خولەکە لەلایەن ڕاهێنەری شارەزا ڕێبوار ڕەزا پێشکەش کرا و ١٦ کەس لە ستاف و فەرمانبەرانی ڕێکخراو بەشدارییان تێدا کرد.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداربوون بە ئامادەبووان بەخشرا.

گەلەری

ڕاپۆرت