بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەشداری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو لە دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ وەفدێکی باڵای UNDP

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر September 21, 2022 41 views
لە ڕۆژی ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢، پارێزەری ڕاوێژکار پێشەوا حسام‌الدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا، لە هۆتێلی دیدەمان لە هەولێر، بەشداریی لە دانیشتنێکی تایبەت کرد لەگەڵ وەفدێکی باڵای بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP).
تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی شێوازی دادگایی‌کردن و پڕۆسەی دادگایی‌کردن لە کەیسەکانی پەیوەندیدار بە گەندەڵی.
دانیشتنەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیو بەردەوام بوو و لە کۆتاییدا، هەردوو لایەن لەسەر کۆمەڵێک ڕێکار و هەنگاوی هاوبەش ڕێککەوتن کە لە قۆناغی داهاتوودا بە هاوکاریی هەردوو لایەنەوە کاریان لەسەر دەکرێت.

گەلەری

ڕاپۆرت