بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

خولی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە سلێمانی و کۆیە

، عێراق، هەرێمی کوردستان، پارێزگای هەولێر، کۆیە / عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی October 21, 2022 – October 22, 2022 77 views
لە ڕۆژانی هەینی و شەممە، ٢١ و ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، خولی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە شاری سلێمانی و کۆیە بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەو داتایە فەرمییەی کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١,٤٩٨ حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمار کراوە کە بریتی بوون لەو ژنانەی تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵ بووە. لە ساڵی ٢٠٢١دا، ئەم ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ ٢,٥٩٤ حاڵەت، کە ڕێژەیەکی زۆر بەرزە.
ئەم منداڵانە دوای جیابوونەوەکانیان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەبن. لە سۆنگای هەستکردن بە بەرپرسیارێتیمان، ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی بەرنامەی ئەورووپی هەرێمی بۆ گەشەپێدان و پاراستن (RDPP)، پرۆژەی «ڕێگری کردن لە هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق» جێبەجێ دەکات.
ئەم چالاکییەش بەشێکە لە هەوڵەکانی ڕێکخراو بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی پێشوەختە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر منداڵان.

گەلەری

ڕاپۆرت