ناوی پڕۆژە: بەهێزکردنی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، باشترکردنی بارودۆخی دەستبەسەرکردن، و نەهێشتنی ئەشکەنجەدان لە عێراق]
KRI & IRAQ
تەواوبوو
2 views
پێناسەی پڕۆژە: بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی (NPA) و (PAO) و بە پاڵپشتیی یەکێتیی ئەورووپا جێبەجێ کرا، بە ئامانجی چەسپاندنی پاراستنی یاسایی و چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان. پڕۆژەکە سەردانی مەیدانی بۆ زیندان و گرتووخانەکان ئەنجام دا و پارێزەری بۆ دەستبەسەرکراوان و قوربانیانی ئەشکەنجە دابین کرد. گرنگییەکی تایبەت بە دادی نەوجەوانان درا لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی مەرجەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و داواکاری بۆ پێداچوونەوە بە تەمەنی بەرپرسیارێتیی سزایی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها خولی ڕاهێنان بۆ ستافی دادوەری و کارگێڕی کرایەوە و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم کار کرا بۆ چاکسازی لە ڕێکارەکان، کاراکردنی چاودێری، و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ منداڵان لە سیستەمی دادوەریدا بە مەبەستی بنبڕکردنی ئەشکەنجە.
چالاکییەکانی ژێر ئەم پڕۆژەیە
بەڕێوەچوونی دووەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی ڕێبەری ڕێککارەکانی دادگا سزاییەکان
May 2026
ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری بۆ پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی (ڕێبەری دادگا سزاییەکان) و توێژینەوەی (پێوەر و بەربەستەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە دادگاکانی تاوان لە هەرێمی کوردستان).
Apr 2026
بەڕێوەبردنی ڕاهێنانێکی تایبەت بۆ چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پارێزگای ئەنبار
Sep 2025
ئەنجامدانی کۆنفرانسی دادپەروەریی تاوانکاری و سەروەریی یاسا لە دامەزراوە چاکسازییەکان لە عێراق؛ ئاسۆ و ئاڵنگارییەکان
May 2025 – May 2025
ئەنجامدانی خولێکی دوو ڕۆژە لەسەر چاودێریکردنی دادگاییکردنی دادپەروەرانە
Nov 2023 – Nov 2023
ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نیشتمانی بۆ باشترکردنی ڕێکارەکانی دادگاییکردنی نەوجەوانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان
Nov 2023
ڕۆژی جیهانی پاڵپشتیکردن لە ڕزگاربووانی ئەشکەنجە
Jun 2022