بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ڕۆژی جیهانی پاڵپشتیکردن لە ڕزگاربووانی ئەشکەنجە

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر June 27, 2022 2 views
بەڕێز مثنى محمود، بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی، بەشداریی لە چالاکییەکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی پاڵپشتیکردن لە ڕزگاربووانی ئەشکەنجە کرد.
ئەم چالاکییە لەلایەن نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، بە هاوکاری ڕێکخراوی هارتلاند ئەڵاینس و بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، لە هۆتێلی ئەربیل ئینتەرناشیوناڵ ئەنجام درا.
چالاکییەکە بە ئامادەبوونی خاتوو دانیێل بێل، بەرپرسی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ (یۆنامی)، لەگەڵ نوێنەرانی لایەنە حکومی، دادوەری و پەرلەمانییەکان و هەروەها نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، گفتوگۆیەکی ئەرێنی و هەمەالیەنە لەسەر تاوانی ئەشکەنجە، گرنگی دڵنیابوون لە لێپرسینەوە لەسەر ئەم تاوانە لە هەرێمی کوردستان، و پێویستی کارکردن بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەشکەنجە، ئەنجام درا.

گەلەری

ڕاپۆرت