بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕۆشنبیری و زانیارییە یاساییەکان و پەرەپێدانی تواناکانی چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی خۆیدا، لە ڕێکەوتی ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥ ڕاهێنانێکی تایبەتی بۆ ٢٤ چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدا.
ڕاهێنانەکە تایبەت بوو بە مافە یاسایی و دەستورییەکان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن، و ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و هۆشیاریی بەشداربووان بوو سەبارەت بە مافە یاسایی و دەستورییەکان لە پرۆسەی دادوەریدا .
ئەم چالاکییەش بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ بەهێزکردنی ڕۆشنبیری یاسایی و پەرەپێدانی توانای چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە بواری پاراستن و داکۆکیکردن لە مافە یاسایی و دەستورییەکان.