بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری بۆ پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی (ڕێبەری دادگا سزاییەکان) و توێژینەوەی (پێوەر و بەربەستەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە دادگاکانی تاوان لە هەرێمی کوردستان).

هەولێر April 18, 2026 49 views
لە چوارچێوەی پرۆژەی پالپشتی کراو لەلایەن رێکخراوی NED، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، لە ڕێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢٦ کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
کۆبوونەوەکە بە بەشداری ٢١ دادوەر، داواکاری گشتی، لێکۆلەرەوانی دادوەری و راوێژکارانی یاسایی، هەروەها بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری، ڕێکخەری ئەنجوومەن بۆ ئەم پڕۆژەیە، نوێنەری دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەران ئەنجامدرا، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی ڕێبەری «ڕێکارەکان لە دادگا سزاییەکان» و گفتوگۆ لەسەر توێژینەوەی «پێوەر و بەربەستەکانی بەردەم دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە دادگاکانی تاوان لە هەرێمی کوردستان.»
لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دادوەری خانەنشین ڕەحیم عەگیلی ڕەشنووسی ڕێبەری «ڕێکارەکان لە دادگا سزاییەکان» پێشکەش کرد. پاشان، بەشداربووان سەرنج، تێبینی و پێشنیارەکانیان خستنەڕوو.
لە بەشی دووەمدا، توێژەری مافپەروەر ئازاد وەڵەدبەگی توێژینەوەی «پێوەر و بەربەستەکانی بەردەم دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە دادگاکانی تاوان لە هەرێمی کوردستان» پێشکەش کرد و گرنگترین دەرئەنجام و بابەتە سەرەکییەکانی شی کردەوە. بەشداربووانیش بە تێبینی و بۆچوونەكانیان، ناوەڕۆکی توێژینەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
شایانی باسە، بڕیارە هەمان کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆکیش ئەنجام بدرێت، بۆ وەرگرتنی سەرنج و پێشنیاری لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەوڵەمەندکردنی هەردوو پڕۆژەکە.

گەلەری

ڕاپۆرت