کاری نوێ
دوایین چالاکییەکان
سەردانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردن و پەرەپێدانی سەروەری یاسا و دیموکراسی، بە تایبەتی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ کردنەوەی دادگای تاوان (جنایات)ی تر لە هەرێمی کوردستان. لە چوارچێوەی پرۆژەی پشتگیریکراو لەلایەن National Endowment for Democracy (NED)، ڕێکخراوەکە سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد و کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ بەڕێز هەلگورد شێخ نجیب، سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، و جێگری سەرۆکی ئیدارەکە ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی ورد لەسەر پێویستی و گرنگی دامەزراندنی دادگای تاوان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرا. هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگی ئەم هەنگاوە و پێویستی بۆ پشتیوانیی یاسایی و دامەزراوەیی كردەوە. لە درێژەی سەردانەکەدا، سەردانی دادگای بەرایی سۆران کرا، و لەو چوارچێوەیەدا، لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە داوای داتای پەیوەندیدار بە ئەو کێشانەی جنایات کرا کە لە ساڵی 2025 ـدا رەوانەکراون بۆ دادگای تاوانی هەولێر. ئەو سەردانە بەشێک بوو لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوەکە، درێژكراوەی هەوڵەكانی پێشوو بوو كە تیایدا سەردانی چەندین ناوچەی تر كراوە، لەوانە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ هەمان ئامانج: پشتگیریکردنی دادپەروەری و پەرەپێدانی دامەزراوە یاساییەکان.
کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری سێیەم سەبارەت بە ڕەشنووسی ڕێبەری ڕێکارەکان لە دادگا سزاییەکان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی پرۆژەی پشتگیریکراو لەلایەن ڕێكخراوی National Endowment for Democracy (NED)، ڕۆژی 20/6/2026 کۆبوونەوەی سێیەمی ڕاوێژکاری لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بە مەبەستی پێداچوونەوە و تاوتوێکردنی ڕەشنووسی ڕێبەری (ڕێکارەکان لە دادگا سزاییەکان). کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی 16 دادوەر و داواکاری گشتی، هەروەها بەشداری ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی دادوەری، نوێنەران و بەرپرسانی نوسینگەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و ڕێکخەری پرۆژەکە لە ئەنجوومەنی دادوەری، بەڕێوەچوو. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز دادوەر بەدرالدین کریم بەرزنجی، سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پالپشتی سەروەری یاسا، وتەی پێشوازی و دەستپێکی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی کرد. پاشان، بەڕێز دادوەر کامەران ڕەسوڵ سەعید، نوێنەری دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، وتاری دادگاکەی پێشکەش کرد و سوپاسی ڕێکخراوی لێکۆڵەری کرد بۆ ئامادەکردن و ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوە ڕاوێژکارییە. هەروەها، بەڕێز داواکاری گشتی فاروق قادر ئەحمەد، نوێنەری دەزگای داواکاری گشتی سلێمانی، وتاری دەزگاکەی خۆی پێشکەش کرد و گرنگی ئەم هەنگاوەی لە پەرەپێدانی کار و ڕێکارەکانی دادگا سزاییەکاندا خستەڕوو. شایانی باسە کە لە ماوەی کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکەدا، ڕەشنووسی ڕێبەری «ڕێکارەکان لە دادگا سزاییەکان» لەلایەن بەڕێز دادوەری خانەنشین ڕەحیم عەگەیلی پێشکەش و خرایە بەردەم بەشداربووان. دواتر، بەشداربووان سەرنج، تێبینی و پێشنیارەکانیان لەسەر ناوەڕۆکی ڕەشنووسەکە خستەڕوو، بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی دەقەکە و دڵنیابوون لە گونجان و کارایی ڕێکارە پێشنیارکراوەکان لە چوارچێوەی کارکردنی دادگا سزاییەکان.
ئامادەکردنی پلانە جێبەجێکارییە لاوەکییەکان بۆ ستراتیژیی نیشتمانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق (٢٠٢٥–٢٠٢٩)
لە چوارچێوەی پڕۆژەی "بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان" ڕۆژانی ٢٠–٢١ی ئایاری ٢٠٢٦، لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی هاوکاری خەڵکی نەرویجی (NPA) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی حکومەتی فیدراڵی عێراق، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی بۆ ئامادەکردنی پلانە جێبەجێکارییە لاوەکییەکانی ستراتیژیی نیشتمانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا (٢٠٢٥–٢٠٢٩) بەڕێوەبرد. لە ئەم وۆرکشۆپەدا ژمارەیەک لە نوێنەرانی دامەزراوە حکومییەکانی فیدراڵ بەشدارییان کرد، لەوانە: وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزارەتی لاوان و وەرزش، دەستەی دەستپاکی، تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، وەزارەتی بەرگری، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، و وەزارەتی دەرەوە. ئامانجی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە بەهێزکردنی بنەماکانی سەروەری یاسا و داڕشتنی پلانە جێبەجێکارییەکان بۆ ستراتیژیی نیشتمانی، بە شێوەیەک کە هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و هاوبەش لە پرۆسەی جێبەجێکردندا بەشداری بکەن. لە ڕۆژی یەکەمدا، باس لە بنەما و ئامانجەکانی ستراتیژیی نیشتمانی و پلانی سەرەکیی جێبەجێکردنی کرا. هەروەها، پلانی لاوەکی وەزارەتی دادی حکومەتی فیدراڵ لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەتەکە پێشکەش کرا، و بەشداربووان گفتوگۆیان لەسەر دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان لەنێوان وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەکاندا کرد، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ورد و کارای ستراتیژییەکە لە ماوەی ساڵانی داهاتوو. لە ڕۆژی دووەمدا، دوای ئەنجامدانی گفتوگۆ و کاری گرووپی، هەر دامەزراوەیەک پلانی جێبەجێکاریی لاوەکیی خۆی پێشکەش کرد و لەسەر ناوەڕۆک و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی گفتوگۆ کرا. لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاریی بەردەوام لەنێوان هەموو وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کرایەوە، وەک مەرجێکی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی ستراتیژیی نیشتمانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا (٢٠٢٥–٢٠٢٩). ئامانجی کۆتایی ئەم هەوڵانەش بریتییە لە باشترکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان، بەهێزکردنی دادپەروەری و چەسپاندنی بنەماکانی سەروەری یاسا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان.
زانیاری و توێژینەوە
بڵاوکراوەی نوێ
پوختە
دۆخی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق (گۆڤاری هەواڵی – ژمارە 01)
IOL & NPA · Apr 2026
بینین
پوختە
دۆخی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان (گۆڤاری هەواڵی – ژمارە 02)
IOL & NPA · Apr 2026
بینین
ڕاپۆرت
ڕاپۆرتی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربارەی جێبەجێکردنی بەشی دووەم (خۆپاراستن لە گەندەڵی) و بەشی پێنجەم (گێڕانەوەی سەرمایە و سامانی بەتاڵانبراو) لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی گەندەڵی لە عێراق
IOL & UNCAC & NDI · Aug 2025
بینین
پوختە سیاسەت
Article 16: Equal Opportunities and Accountability in Iraq
IOL Research · Apr 2025
بینینئەوەی ڕێنماییمان دەکات
بەهاکانی سەرەکیمان
هەموو دەستپێشخەرییەک کە دەیکەین بەپێی پابەندبوونمان بە بنەماکانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرانە شێوە دەگرێت.
دادپەروەری
هەوڵ دەدەین بۆ پێشخستنی یەکسانی گەیشتن بە دادپەروەری و بەهێزکردنی زاڵبوونی یاسا بۆ هەمووان.
مافی مرۆڤ و کەرامەت
کەرامەت و مافە بنەڕەتییەکانی هەموو تاکێک بێ جیاکاری دەپارێزین.
دەستپاکی و حیساباتی
کارمان بە ڕاستگۆیی، ڕوونی و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی ئەنجام دەدەین.
سەربەخۆیی و بێلایەنی
بێلایەن و ڕاستەقینە دەمێنینەوە، تەنها ڕێنماییمان بەڵگە و بەرژەوەندی گشتییە.
باشیی پیشەیی
ئێمە پابەندین بە ستانداردی بەرزی کوالیتی و فێربوونی بەردەوام.
بەشداری و گرتنەخۆ
باوەڕمان وایە گۆڕانکاری بەردەوام پێویستی بە بەشداریی گرتنەخۆیانەی هەموو کۆمەڵگاکانە.
هاوکاری و هاوبەشی
بەهای هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی، دامەزراوەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دادەنێین.
داهێنان و کاریگەری
چارەسەری لەسەر بنەمای بەڵگە وەردەگرین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری کارگێڕی و مافی مرۆڤ.
پشتگیری کارمان بکە
جا بتەوێت ببیت بە هاوبەش یان ئاگادار بمێنیتەوە — دڵخۆش دەبین لە بیستنی دەنگت.