ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی ناحکومیی ئیتاڵییە کە لە ساڵی 1991 دامەزراوە و لە بواری پەرەپێدانی ئاشتی، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەهێزکردنی هاوبەشی کار دەکات.
لە عێراقەوە دەستی بە چالاکییەکانی کردووە و بە درێژایی ساڵان، بواری کارەکانی خۆی لە بیاتنانی ئاشتی، بەهێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی، پشتیوانی لە ماف و پێشگیری لە ناکۆکی فراوان کردووە. ڕێکخراوەکە ئامادەبوونێكی بەرچاو و درێژخایەنی لە هەولێر و ناوچەکانی تری عێراق هەیە و لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ و پەرەپێدانی کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز و دادپەروەر کار دەکات.