لە درێژەی چالاکییەکانی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، دوازدەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ڤاناسی کچان بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا.
لە ماوەی خولەکەدا، بابەتە یاسایی و کۆمەڵایەتییە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و گرنگی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و تێگەیشتنیان لە کاریگەرییەکانی ئەم پرسە تاوتوێ کرا. ئەم خولەش بەشێک بوو لە زنجیرەی چالاکییە هۆشیارییەکانی پرۆژەکە کە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.