بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەرەو پێکهێنانی تۆڕی پاڵپشتی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر December 17, 2022 – December 18, 2022 110 views
لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەهێزکردنی سەروەری یاسا (NORAD)، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، وۆرکشۆپێکی ڕاهێنانی بۆ نوێنەرانی ١٥ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی پسپۆڕ لە بوارە یاساییەکان، لە ئاستی پارێزگا جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبرد.
ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە ڕاهێنانییە پەرەپێدانی میکانیزمەکانی تۆڕسازی و هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکان بوو، بە مەبەستی پێکهێنانی تۆڕێکی تایبەت بۆ پشتیوانی و بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان. وۆرکشۆپەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، لە ڕێکەوتی ١٧ و ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە هۆتێلی ڤان ڕۆیاڵ لە هەولێر بەڕێوەچوو و لەلایەن ڕاهێنەری شارەزا خضردوملی سەرپەرشتی کرا.
ئەم وۆرکشۆپە وەک بناغەیەکی سەرەتایی بۆ پێکهێنانی ئەم تۆڕە لە داهاتوودا دادەنرێت، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) سەرپەرشتی دەکرێت.

گەلەری

ڕاپۆرت