سێزدەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ڕێواسی کچان ئەنجامدرا. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە» و لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ناوەڕۆکی خولەکەدا، بابەتە یاساییە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و گرنگی هۆشیاریی یاسایی لە تێگەیشتنی قوتابیان بە کاریگەری و لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم پرسە تاوتوێ کرا.
ئەم خولەش بەشێکە لە چالاکییە هۆشیارییەکانی پرۆژەکە کە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و پەرەپێدانی تێگەیشتنی قوتابیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.