بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

سێیەم و کۆتا وۆرکشۆپ لە چوارچێوەی پرۆژەی “گفتوگۆی نێوخۆیی و نێوان ئایینەکان“

عێراق، هەرێمی کوردستان، پارێزگای دهۆک September 6, 2025 45 views

لە ڕێکەوتی ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی پرۆژەی «گفتوگۆی نێوخۆ و نێوان ئایینەکان» لە هەرێمی کوردستان/عێراق، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوکاری ڕێکخراوی MEMECS و بە پاڵپشتی ناوەندی نێودەوڵەتی شا عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز بۆ گفتوگۆی نێوان ئایین و کەلتوورەکان (KAICIID)، سێیەم و کۆتا وۆرکشۆپی خۆی بە ناونیشانی «بەهێزکردنی گەنجان بۆ بەرەوپێشبردنی خۆڕاگری کۆمەڵگا: بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان» لە شاری دهۆک بەڕێوەبرد.

وۆرکشۆپەکە بە بەشداری ژمارەیەک گەنج لە پێکهاتە ئایینی و ئیتنیکییە جیاوازەکان ئەنجامدرا و مەبەستی سەرەکی، بەهێزکردنی ڕۆڵ و تواناکانی گەنجان لە پەرەپێدانی گفتوگۆ، لێکتێگەیشتن و هاوبەشیی کۆمەڵایەتی بوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا، گرنگی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و لێکتێگەیشتنی نێوان کەلتوورەکان وەک دوو ئامرازی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی یەکگرتوویی و پێکەوەژیانی کۆمەڵگا، هەروەها بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان بە شێوەیەکی دانایانە و هۆشیارانە، تاوتوێ کران.

هەروەها، وۆرکشۆپەکە بوارێکی گونجاوی بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، گفتوگۆ و کارکردنی بە گرووپی دابین کرد، بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان بۆ ئەوەی ببنە بریکاری کاریگەر و ڕاستەقینە لە پرۆسەی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگە فرەئایینی و فرەکەلتوورییەکاندا.


گەلەری

ڕاپۆرت