بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

پێگەی ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانی بڕیاردان

هەولێر April 11, 2023 41 views
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا و زیادکردنی بەشداریی ئافرەتان و گەنجان لە دروستکردنی بڕیار لە هەرێمی کوردستان و عێراق»، لە ڕێکەوتی 11/4/2023، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، وۆرکشۆپێکی ڕاوێژکاری ڕێکخست بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی توێژینەوەی «پێگەی ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانی بڕیاردان لە هەرێمی کوردستان»، هەروەها تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی ڕەشنووسی پێشنیاری «یاسای مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتی ڕێژەیی ئافرەتان لە سەرۆکایەتی سەندیکا و یەکێتییە پیشەییەکان لە هەرێمی کوردستان».
وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک و نوێنەرانی زیاتر لە 15 سەندیکا و یەکێتیە پیشەیییەكان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. لە ماوەی دانیشتنەکەدا، بەشداربووان سەرنج، تێبینی و پێشنیارەکانیان خستنەڕوو، بۆ زیاتر بەرەوپێشچونی رۆڵی ئافرەتان لە ناوەندەكانی بریاردان.

گەلەری

ڕاپۆرت