لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا و زیادکردنی بەشداریی ئافرەت و گەنجان لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیار لە هەرێمی کوردستان و عێراق»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، لە ڕێکەوتی 15/3/2023 خولێکی هۆشیاری یاسایی بۆ چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئاستی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر ڕێکخست، لە ژێر ناونیشانی:
مافە نێودەوڵەتی، دەستووری و یاساییەکانی تۆمەتبار لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن.
خولەکە بە بەشداری (24) چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و ئامانجی بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و ناساندنی مافەکانی تۆمەتبار لە هەموو قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن، بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتی، دەستووری و یاساییەکان.
شایانی باسە کە خولەکە لەلایەن د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، پێشکەش کرا.
ئەنجامدانی خولی هۆشیاری یاسایی بۆ چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان
هەولێر
March 15, 2023
46 views