بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولی هۆشیاری یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی لیدەرسی ناحوکمی

عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی May 13, 2024 16 views

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و پەرەپێدانی تێگەیشتنی قوتابیان لەبارەی بابەتە یاسایی و کۆمەڵایەتییە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە، خولێکی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی لیدەرسی ناحوکمی بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەنجامدرا.

لە ناوەڕۆکی خولەکەدا، گرنگترین لایەنە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو.

ئەم چالاکییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی پرۆژەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاسایی و کۆمەڵایەتیی قوتابیان و پەرەپێدانی تێگەیشتنیان لەم پرسە.


گەلەری

ڕاپۆرت