بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە، شازدەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی گەشە بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە» و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid بەڕێوەچوو.
لە ناوەڕۆکی خولەکەدا، لایەنە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و گفتوگۆ لەسەر کاریگەرییەکانی ئەم پرسە و گرنگی تێگەیشتنی دروست و هۆشیاریی یاساییی قوتابیان کرا.