بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەهێزکردنی هۆشیاریی یاساییی قوتابیانی قوتابخانەی ئاڵای کچان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر May 12, 2024 22 views

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و کۆمەڵایەتیی قوتابیان لەبارەی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە، خولێکی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ئاڵای کچان بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا.

لە ناوەڕۆکی خولەکەدا، کۆمەڵێک لە بابەتە یاسایی و کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان پەیوەندیدار بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و بەشداربووان لەسەر کاریگەرییەکانی ئەم پرسە و گرنگی هۆشیاریی یاسایی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوونیان کرد.


گەلەری

ڕاپۆرت