بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بڵاوکردنەوەی دوو ڕاپۆرتی نوێ بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر December 10, 2025 68 views

لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پرۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) و تۆڕی ماف (Maff Network) و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتیی ئەورووپا (EU) جێبەجێ دەکرێت، لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ کۆنفرانسێک بۆ ڕاگەیاندنی دوو ڕاپۆرتی نوێ ئەنجامدرا.

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆڕان، نوێنەرانی دامەزراوە حکومییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بەڕێوەچوو.

یەکەم: «ڕاپۆرتی پێوەرەکان و باشترین ڕێکارەکانی دادگاییی دادپەروەرانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان – ٢٠٢٥»

ئەم ڕاپۆرتە تیشک دەخاتە سەر گرنگترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی دادگاییی دادپەروەرانە کە بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی دادگایییەکی دادپەروەرانە بەکاردێن. هەروەها، ڕاپۆرتەکە باشترین ڕێکارەکانی پەیڕەوکراو لە ئاستی جیهان شی دەکاتەوە و چۆنیەتیی گونجاندن و بەکارهێنانی ئەم ڕێکارانە لەگەڵ بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەخاتەڕوو.

دووەم: «دووەمین ڕاپۆرتی چاودێریکردنی دۆخی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان – ٢٠٢٥»

ئەم ڕاپۆرتە درێژەپێدەری یەکەمین ڕاپۆرتی چاودێریکردنی دۆخی سەروەری یاسایە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە، و تیشک دەخاتە سەر گرنگترین پێشکەوتنەکان و ئەو ئاڵنگارییانەی لەبەردەم سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەن.


گەلەری

ڕاپۆرت