لە چوارچێوەی پرۆژەی «پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتە پزیشکییە داديه ئیلزامییەکان»، لە ڕێکەوتی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان Lionel LAFORGUE، بەرپرسی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) لە کوردستان؛ خاتوو ئەژی ئەمین، بەرپرسی بەشی GBV لە UNFPA؛ دادوەر کامەران نشأة، جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی؛ دادوەر د. ئاوات حاجی، دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی؛ د. هێرش سلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی؛ د. بەرزان دارتاش، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی؛ د. صباح نصرالدین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی؛ د. شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون؛ و نقیب سەرکەوت ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی، و بە ئامادەبوونی بەڕێز علی عبدالرحمن، بەڕێوەبەری پرۆژە؛ هەکار ئامێدی، ڕێکخەری پرۆژە و ڕێکخەری کار و کاروباری ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی لە پارێزگای سلێمانی؛ خاتوو نسار کمال، لێکۆڵەری دادوەری لە فەرمانگەی پزیشکی دادوەری لە سلێمانی؛ و بەڕێز یادگار جەلال، ئەندامی ئەنجوومەنی ئەمیندارانی ڕێکخراو، فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دادوەری لە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی بە شێوەیەکی فەرمی کرایەوە.
كردنەوەی ئەم فەرمانگەیە، ئامانج لێی خێراکردن و ڕێکخستنی پرۆسەی کار و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان، و هەروەها بە مەبەستی خێراکردن و ڕایی کردنی ئیش و کارى هاولاتيان و گەیشتن بە دادپەروەرى خێرا.
شایانی باسە پرۆژەی «پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتە پزیشکییە داديه ئیلزامییەکان»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی و بە هاوبەشی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی بەرنامەی ئەورووپی هەرێمی بۆ گەشەپێدان و پاراستن (RDPP) بۆ ماوەی چوار مانگ جێبەجێ کراوە، دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی فەرمانگەکانی لێکۆڵینەوەی دادوەری لە پەیمانگەکانی پزیشکی دادوەریی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەشێک بووە لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیە.
لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیە و بە هاوکاری ئەنجوومەنی دادوەری، دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەیمانگەکانی پزیشکی دادوەریی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، ڕێکخراوی لێکۆڵەر توانیویەتی بە سەرکەوتوویی ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بکات.
دەرەنجامی ئەم پڕۆژەیە بریتی بوو لە كارئاسانی بۆ ڕێکخستنی فۆرمی توێکاری تاوانلێکراوان لە تاوانەکانی کوشتن یان مردنی گوماناوی، هەروەها ئەو پشکنینانەی کە لە تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی ئەنجام دەدرێن، لە چوارچێوەی ئەم فەرمانگانەدا جێبەجێ بكرێن. شایانی ئاماژەپێکردنە کە بە فەرمانی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بە ژمارە (٨٨١) لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢، دروستکردنەوە و بەکارخستنی ئەم فەرمانگانە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بڕیاری لەسەر دراوە.
هەروەها، لەمەودوا داواکارییەکانی پەیوەندیدار بە فۆرمی توێکاریی مردوو و نووسراوەکانی پشکنین لە تاوانەکانی دەستدرێژیی سێکسی (اغتصاب)، لە ئەستۆ و تایبەتمەندیی ئەو فەرمانگانەی لێکۆڵینەوەی دادوەری دەبێت، و بنکەکانی پۆلیس ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتەکانی خۆیان لەم فەرمانگانە وەردەگرنەوە.
کردنەوەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دادوەری لە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی
عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی
July 25, 2022
43 views