بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە سلێمانی

عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی September 23, 2023 3 views
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە (تەمەن خوار ١٨ ساڵ) لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوکاری و گەشەپێدان (AICS)، لە چوارچێوەی زنجیرە خولە هۆشیارییە یاساییەکانی بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێز، خولێکی هۆشیاریی یاسایی لە ڕێکەوتی ٢٣/٩/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.
لە خولەکەکەدا زیاتر لە ٢٥ مامۆستای ئایینی بەشدارییان کرد، كە تیایدا باس لە یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان كرا بەمەبەستی كەمكردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە.و گفتوگۆ لەسەر ڕێگری‌کردن لە ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا کرا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە و هاوسەرگیریی منداڵان.

گەلەری

ڕاپۆرت