بۆ پەرەپێدانی هۆشیاریی یاسایی و کۆمەڵایەتیی قوتابیان لەبارەی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە، خولێکی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی مارگریتی کچان بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەنجامدرا.
لە خولەکەدا، لایەنە یاسایی و کۆمەڵایەتییە گرنگەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و بەشداربووان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان، لەسەر کاریگەرییەکانی ئەم پرسە و گرنگی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی گفتوگۆیان کرد.
ئەم چالاکییەش بەشێکە لە زنجیرەی خول و چالاکییە هۆشیارییەکانی پرۆژەکە کە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و تێگەیشتنی قوتابیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە.