بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە هەولێر

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر May 19, 2024 19 views

لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، لە چوارچێوەی زنجیرە خولەكانی بۆ مامۆستایانی ئایینی، خولێکی هۆشیاریی یاسایی لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

ئەم خولە بە ئامادەبوونی بەڕێز طیب زرار، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەولێر، د. بەشیر حەداد، سەرۆکی بۆردی وتاردان لە وەزارەتی ئەوقاف، و عەقید سەفین خۆشناو، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان، ئەنجامدرا.

لە ماوەی خولەکەدا، ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە خرانەڕوو و گفتوگۆ لەسەر چالاکی و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان کرا.

ئەم خولە بەشێکە لە زنجیرە چالاکییە هۆشیارییە یاساییەکانی پرۆژەکە کە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی زانیاری و هۆشیاریی یاساییی مامۆستایانی ئایینی و بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە سەبارەت بە کاریگەری و لایەنە یاساییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت.


گەلەری

ڕاپۆرت