بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ڕێكخراوی لێكۆڵەر ڕەشنووسی یاسای داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان ناساند

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر January 26, 2022 44 views
لە سەرلەبەیانی ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، بە پاڵپشتی National Endowment for Democracy (NED)، دانیشتنێکی تایبەتی ناساندن و ڕاگەیاندنی ڕەشنووسی یاسای داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا. ئەم چالاکییە وەک چاڵاکى پێش کۆتایى پڕۆژەی ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاساکە ڕێکخرابوو.
دانیشتنەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسان و کەسایەتییە دادوەری، یاسایی و حکومییەکان، نوێنەرانی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، دەستەی گشتی مافی مرۆڤ، دادگا، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، هەروەها نوێنەرانی کۆنسوڵگەرییەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو.
دانیشتنەکە بە وتەی بەخێرهاتنی د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، دەستی پێکرد.
پاشان، هەریەک لە بەڕێزان خاتوو منى قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، دادوەر د. محمد ڕێکانی، ئەندامی داواکاری گشتی، د. مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی گشتی مافی مرۆڤ، دادوەر سلیم حمو دیاب، نوێنەری سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، و هەروەها بەڕێز ئارام محمد ئەمین، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و نوێنەری سەرۆکایەتی فەرمانگە، وتەکانی خۆیان پێشکەش کرد و اماژەیان بە گرنگی ڕۆڵی ڕێکخراوی لێکۆڵەر لە پشتیوانیکردن لە سەروەری یاسا، مافەکانی مرۆڤ و پەرەپێدانی بنەماکانی دیموکراسی کرد.
لە بەشێكی تری دانیشتنەکەدا، پارێزەر پێشەوا حسام‌الدین عبدالله، بەڕێوەبەری پڕۆژە، باس لە قۆناغ و میکانیزمەکانی ئامادەکردنی ڕەشنووسەکە کرد. پاشان د. ئەحمەد میران گرنگترین تایبەتمەندی، نوێکاری و جیاوازییەکانی ڕەشنووسی یاساکەی بەراورد بە ڕەشنووسەکانی پێشوو ڕوونکردەوە.
هەروەها، بەشداربووان کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی داواکاری گشتی، یاساناسان و ڕاوێژكارانی بواری یاسا، سەرنج و تێبینی خۆیان بۆ دەوڵەمەندکردنی ڕەشنووسەکە پێشکەش کرد.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، دادوەر د. جودەت سەعید میرصادق، نووسەری ڕەشنووسی یاساکە، وەڵامی پرسیار و تێبینییەکانی ئامادەبووانی دایەوە و جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆی یاسایی بۆ گەیشتن بە دەقێکی یاسایی پێگەیشتوو و هاوچەرخ کرد.

گەلەری

ڕاپۆرت