چواردەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی شەمی کچان ئەنجامدرا. ئەم خولە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە» و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid بەڕێوەچوو.
لە ماوەی خولەکەدا، بابەتە یاساییەكانی پەیوەندیدار بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و لەسەر گرنگی هۆشیاریی یاسایی و تێگەیشتنی دروستی قوتابیان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم پرسە گفتوگۆ کرا.
ئەم چالاکییەش بەشێکە لە زنجیرەی چالاکییە هۆشیارییەکانی پرۆژەکە کە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاسایی و پەرەپێدانی تێگەیشتنی قوتابیانە لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە و لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.