بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی پانزەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی کۆلێژی ئامادەیی کچان لە سلێمانی

عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی May 2, 2024 74 views

لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، پانزەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی کۆلێژی ئامادەیی کچان لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا. ئەم خولە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە ناوەڕۆکی خولەکەدا، گرنگترین بابەتە یاسایی و کۆمەڵایەتییە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و گفتوگۆ لەسەر گرنگی هۆشیاریی یاسایی و تێگەیشتنی دروستی قوتابیان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم پرسە کرا.

ئەم چالاکییەش بەشێکە لە زنجیرەی خول و چالاکییە هۆشیارییەکانی پرۆژەکە کە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و پەرەپێدانی تێگەیشتنی قوتابیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.


گەلەری

ڕاپۆرت