بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەردەوامی خولەکانی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە چوارچێوەی پڕۆژەی کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە

عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی، پێنجوێن November 4, 2023 118 views
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە (تەمەن خوار ١٨ ساڵ) لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، لە درێژەی زنجیرە خولەکانی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی، خولێکی تری لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە قەزای پێنجوێن بەڕێوەبرد.
ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی مامۆستایانی ئایینی و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئەنجامنەدانی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاکان، و هەروەها پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان، ئەنجام درا.

گەلەری

ڕاپۆرت