لە ڕێکەوتی ١/٥/٢٠٢٣، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا و زیادکردنی بەشداریی گەنجان و ژنان لە پرۆسەی بڕیاردان لە هەرێمی کوردستان و عێراق»، خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ چالاکوانانی مەدەنی لەسەر مافەکانی تۆمەتبار لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن ئەنجامدا.
خولەکە لە شاری بەغدا ڕێکخرابوو و بە بەشداری ٢٧ چالاکوانی مەدەنی لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو.
ئەنجامدانی خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ چالاکوانانی مەدەنی
عێراق، بەغدا
May 1, 2023
2 views