بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجومەنی بەڕێوەبردن

د. احمد محمدامین عبدلڕەحمان

د. احمد محمدامین عبدلڕەحمان

ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن

ئەکادیمی، توێژەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و پسپۆڕی یاساییە لە بواری مافە مەدەنییەکان و پاراستنی پێکهاتە و گرووپە لاوازەکان. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسای تاوانی بەراوردکاری نێودەوڵەتی لە زانکۆی قاهیرە. لە ساڵی ١٩٩٦ـەوە وەک لێکۆڵەری دادوەری زیاتر لە ٢٤ ساڵ ئەزموونی لە ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان هەیە. ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵەرە بۆ سەروەریی یاسا، ئەندامی دەستەی نێودەوڵەتیی داواکارانی گشتییە لە لاهای، و ڕاوێژکار و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بووە لەگەڵ چەندین ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک UNAMI ،UNFPA ،UNODC و UN Women لە بوارەکانی سەروەریی یاسا، یەکسانیی جێندەری و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.

ڕاپۆرت