بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

سەردانی شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر August 6, 2022 1 views
شاندێک لە ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، پێکهاتوو لە د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو، ئازاد عەبدولقادەر وەلەدبەگی، ئەندامی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری، و پەرۆش فەرهاد قادر، ئەندامی بەشی کارگێڕیی ڕێکخراو، سەردانی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، کە لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە ماوەی ئەم دیدارەدا، جگە لە پێشکەشکردنی کورتەیەک لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر لە چەندین ساڵی ڕابردوو، تیشک خرایە سەر دوا پرۆژەی ڕێکخراو، کە بریتییە لە ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی شیکاری لەژێر ناونیشانی «یاسا و دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی – توێژینەوەیەکی شیکاری». ئەم پرۆژەیە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) و بە پاڵپشتی دارایی UNDP بۆ ماوەی پێنج مانگ جێبەجێ دەکرێت.
لە بەرامبەردا، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان باسیان لە ئەرک و چالاکییەکانی لیژنەکە کرد وێڕای بەرز نرخاندنی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر، پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ ئەم پرۆژەیە دەربڕی و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە گرنگەدا.

گەلەری

ڕاپۆرت